سوپای ئوردن ههوڵێكی به قاچاخبردنی چەک و ماددە هۆشبەرەی له سنوورەکانی لەگەڵ سوریا بۆچهلدهكاتهوه
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرچاوەیەکی سەربازی لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە، کەسێک بریندار بووە و ژمارەیەک قاچاخچی دەستگیرکران، هەروەها دهست بهسهر بڕێکی زۆر له مادەی هۆشبەر و چەک لەسەر سنووری باکووری شانشینی ئوردن گیراوه.
ئەو سەرچاوە سەربازییە ئوردنییە ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرەبەیانەوە، شەڕ و پێکدادان لهنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئوردن و گروپێكی چەکدارە لەسەر سنووری باکوور ئهو وڵاته دروست بووه.
ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئەو گروپە چەکدارانە دەردەکرێن بۆ ناو خاكی سوریا.