ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكه‌ی ژاپۆن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

قامشلۆ – نۆرس پرێس

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئه‌مڕۆ هەینی ڕایانگەیاند ژمارەی گیان له‌ ده‌ستدان به‌هۆی بوومەلەرزەکەی دووشەممەی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بۆ 92 کەس بەرزبووەتەوە.

دووشەممەی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر باکووری ناوەڕاستی ژاپۆن هەژاند و شەپۆلی گەورەی سۆنامی لێکەوتەوە، دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ڕایانگەیاند کە لانیکەم 48 کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 14 کەسی دیکەش وەک ئاماری سەرەتایی برینداربوون، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا ژمارەی قوربانییەکان ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە.

پارێزگای ئیشیکاوا لە راگه‌یاندرێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، 92 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 كه‌سیش بریندار بوون و زیاتر لە 40 کەس لەژێر داروپەردووی باڵه‌خانه‌كاندان.

داڕشتنه‌وه‌ی: مالین محه‌مه‌د