ده‌سته‌ی “تەحریر شام” له شارۆچکەیه‌كی سه‌ر به ئیدلب ده‌یان كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی، ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی لە شارۆچکەی کیللی لە باکووری ئیدلب ئەنجامدا و 17 کەسی دەستگیرکرد له نێویاندا دوو ژن هه‌یه، بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژی ته‌حریر شام و تێكدانی ئاسایشی ناوچەکە .
سه‌رچاوه‌یه‌كی کارگێڕی لە گروپی “شورته‌ی مه‌ده‌نی” له شارۆچکەی کیللی باکووری ئیدلب، ڕایگەیاند، ئێواری ئەمڕۆ، دەزگای ئه‌منی گشتی ده‌سته‌ی تەحریر شام هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێکی شارۆچکەکە و دواتر 17 کەسیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی پلاندانان بۆ خۆپیشاندان دژی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام .
ئاماژەی بەوەشکرد، پلانێک هەبووە بۆ خۆپیشاندان دژی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بۆ ئەوەی داوای کۆتاییهێنان بەو دەستگیرکردنە هەڕەمەکیانە بکرێت، كه لەژێر ئاڕاسته‌كردنی چه‌ند تۆمه‌تێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، دەستگیرکراوەکان بۆ لێكۆڵینه‌وه گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی سەرەکی دەزگای ئه‌منی گشتی سەر بە ده‌سته‌ی ته‌حریر شام لە ئیدلب.