داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی پێنج هێرش بۆ سەر هێزەکانی هه‌سه‌ده لە دێرەزوور راگه‌یاند
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە پێنج هێرش دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.
پێگه‌ی ئەلیکترۆنی ئه‌عماقی نزیک لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییه، ڕایگەیاندووە، چەکدارەکانی داعش دوێنێ پێنجشەممە، کۆبوونەوەیه‌كی ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموكراتیان لە شارۆچکەی بوسەیرە لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور كردووه‌ته ئامانج، لە ئەنجامدا ئەندامێکی هه‌سه‌ده گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌یشی خستوه‌ته‌ڕوو، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌ته سەر خاڵێکی ئەمنی هه‌سه‌ده لە شارۆچکەی سەبا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور به‌هۆیه‌وه ئەندامێکیان گیانی له ده‌ستداوه و ئەندامێکی دیکەشیان برینداربووه.
ئه‌و پێگه‌یه‌ی نزیك له داعش ئاماژه‌ی بهوهشكردوه له هێرشێكی دیكه‌دا چه‌كدارانی داعش دوو ئەندامی هه‌سه‌ده‌یان لە شارۆچکەی حەسەن لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دێرەزوور کردووه‌ته ئامانج و ئەندامێکیان گیانی له ده‌ستداوه و ئەندامێکی دیکەش برینداربووه.
هه‌روه‌ها لە شارۆچکەی زیبان لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، داعش ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموكراتی کردووه‌تە ئامانج له ئه‌نجامدا ئه‌و ئه‌ندامه گیانی له ده‌ستداوه.
هەروەها چه‌كدارانی داعش لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموكراتیان لە ناوچەی حاوی حسان لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دێرەزور كردووه‌ته ئامانج به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی هه‌سه‌ده بریندار بووه.