ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
رۆژنامەنووسێکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید ئەو بڕە پارەی ئاشکرا کرد کە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە بیبەخشێت لەم کاتەدا بەرامبەر بە گواستنەوەی مباپێ بۆ ریزەکانی.
جۆزێپ پێدریرۆڵ، کە رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی نزیکە لە یانە شاهانەکە ئاشکرای دەکات، ئۆفەرەکەی دوو ساڵ لەمەوبەری مەدرید بۆ گواستنەوەی مباپێ کۆتایی هاتووە، کە نزیکەی 240ملیۆن یۆرۆ بووە. دەشڵێ، ئەمساڵ ئۆفەرەکەی ریاڵ بۆ هێنانی مباپێ بۆ ریزەکانی ناگاتە 100بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامەنووسەکە، بە گاڵتەجاڕییەوە دەڵێ:”ئەگەر مباپێ بەنیازە بەم زووانە پارە پەیدا بکات، ریاڵ مەدرید شوێنی ئەو نییە و دەبێت بەدوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت”.
شەوی رابردوو کیلیان مباپێ ئەستێرەی فەڕەنسا و پاریس سانجێرمان لەسەر داهاتووی گوتی:” سەبارەت بە داهاتووی خۆم هیچ بڕیارێکم نەداوە، بەڵام لەگەڵ سەرۆکی یانەکەم رێککەوتنێکمان هەیە کە بۆ هەموو لایەک باشە، داهاتووی من پرسیارێکی ناوخۆیی نییە، گرنگترین شت بیرکردنەوەیە لە تیپەکەم”.
ئەمە لێدوانەی مباپێ مانای ئەوە دەدات کە لەوانەیە ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان نزیک بێت لە رێککەوتنێک بۆ مانەوەی لە یانەکەی ئێستای و تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی.