لە پەیامێکی دەنگیدا.. ‘داعش’ داوا لە ئەندامانی دەکات ‘کردەوەی تیرۆریستی’ لە لە ئەمریکا و ئەوروپا ئەنجام بدەن

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، دەوڵەتی ئیسلامی ‘داعش’ لە رێگەی پەیامێکی دەنگییەوە داوای لە ئەندامانی و گروپەکانی نزیک لێیانەوە کرد، “کردەوەی تیرۆریستی” لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام بدەن.

ئەم بانگەوازە لە گوتارێکی دەنگیدا لەلایەن گوتەبێژی رێکخراوەکەوە هات، بە ناوی “ئەبو حوزەیفە ئەلئەنساری”، بە ناونیشانی “لە هەر شوێنێک دۆزیتانەوە بیانکوژن” بڵاوکرایەوە.

گوتەبێژەکەی ‘داعش’ لە گوتارەکەیدا هێرشی کردە سەر “سەرکردە و سەرۆکەکانی عەرەب، ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس، سەرکردەی میلیشیاکان، لایەنە نەتەوەیی و ناسیۆنالیستەکان، ئیخوان موسلیمین و هاوپەیمانییان لەگەڵ ئێران بۆ پێکهێنانی میحوەری مقاوەمە” و پێیوابوو کە بزووتنەوەی حەماس بووەتە “باڵێکی ئێران و شەڕی بە وەکالەت ئەنجام دەدات”.

‘داعش’ داوای لە لایەنگران و ئەندامانی خۆی لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەکە کرد، کە رووبەڕووی دەسەڵات ببنەوە، کە مەبەست لێی دەسەڵاتەکانی “هاوپەیمانە لە گەڵ ئێران” و زیندووکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە دەسەڵاتە لەو ناوچانە.

بەردەوام بوو لە بانگەوازەکەی بۆ ئەنجامدانی کردەوەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، وەک “بۆردوومان، وەک سووتاندن، تەقەکردن، پێکان، لێدان لە کۆبوونەوە و ئاهەنگەکان، و بە ئامانجگرتنی کڵێساکان، لە پایتەختەکانی ئەوروپا و ئەمریکا”.

رێکخراوەکە لە رێگەی گوتارە دەنگییەکەیەوە هەوڵیدا پاڵپشتی دارایی بۆ ئەندامانی بەدەستبهێنێت، هەروەها هەوڵیدا بانگەوازی ئەندامانی نوێ بکات بۆ ئەوەی پەیوەندییان پێوە بکەن، بەتایبەتی ئەوانەی لە ناو زیندانەکاندان.

داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی