لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا… سیاسەتمەداران و چالاکوانان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، دەیان سیاسەتمەدار و چالاکوان، لە بەردەم بارەگای پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری سترازبێرگی فەڕەنسا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئه‌و هێرشانه‌ی تورکیا بۆ سەر ناوچە و شارەکانی رۆژئاوای كوردستان.
لە بیست و سێی مانگی ڕابردوودا تورکیا خه‌ڵك و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیان بۆردومانكرد، ئه‌وه‌ش بۆوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی جه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی و زیانێكی گه‌وره‌ی به ژێرخانی ئابووری ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاند.
خۆپیشاندەران یاداشتێکیان واژۆ کرد کە له 10 حیزب پێکهاتبوون، و دوای خۆپیشاندانەکە گەیاندرایە پەرلەمانی ئەوروپا و تیایدا نوسرابوو “لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە، تورکیا به‌رده‌وام دەستوەردان له خاكی سوریا ده‌كات، و جه‌ندین جاره هێزی سه‌ربازی لو ناوچه‌یه به‌كار ده‌هێنێت“.
ئاماژەیان بەوەشکرد، “بۆردومانه‌كانی ٢٥ی کانوونی دووەمی ڕابردوو، درێژەپێدەری ئەو هێرشانەی توركیایه، بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، كه ژێرخانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كرده ئامانج، وەک وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، گاز و ئاو، بیرە نەوتەکانی، له‌گه‌ل ژمارەیەک دامەزراوەی مەدەنی و خزمەتگوزاری و نەخۆشخانه”.
ڕوونیشیانكرده‌وه، “بیانووی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ هێرشەکانیان ئه‌وه‌یه كه بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیانه، ئه‌وه‌ش هیچ ناگه‌یه‌نێت جگە لە مەیلی ڕەگەزپەرستانە بەرامبەر گەلی کورد، و دوژمنایەتیان بەرامبەر كورد وه‌ك ده‌ستكه‌وت سه‌یر ده‌كه‌ن، و پەیڕەوکردنی ئه‌و سیاسەته‌ش جیاوازی له‌نێوان پێکهاتەکانی گەلی سوریا دروست ده‌كات”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا هەڕەشەیەکی ڕوونه بۆ سەر سەقامگیری ناوچه‌كه و ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی رۆژئاوای كوردستان تێكده‌دات، و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، وه‌ك دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش). لاواز ده‌كات
خۆپیشاندەران داوایان له پەرلەمانی ئەوروپا كرد هێرشەکانی و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی تورکیا ڕابگرن لە خاکەکەی بکشێتەوە، هەروەها فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری سوریا.
داوای پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچەی دژه فڕینیان كرد لە رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها داوای پێکهێنانی لێژنه‌یه‌كیان كرد بۆ نیشاندانی ڕاستییەکان له وێرانكارییه‌كانی هێرشەکانی تورکیا و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانی په‌یوه‌ست به سوریا.
لەو چوارچێوەیەدا، پارێزەر و چالاکوانی سیاسی ئیسماعیل محەممەد لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ئێمە لەگەڵ ژمارەیەک لە دامەزراوە مەدەنییەکان و لایەنە سیاسییە کوردییەکان، بەیاننامە و یاداشتێکمان لە بەردەم بارەگای پەرلەمانی ئەوروپا دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان پێشكه‌ش كرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە گرنگترین شتەکان کە لەڕێگەی ئەم خۆپیشاندانەوە واژۆی لەسەر کرا، گەیاندنی دەنگی داواکارییەکەیان بوو بۆ پەرلەمانی ئەوروپا، بەو پێیەی یەکێکە لە دامەزراوە گرنگ و فەرمییەکانی هەموو ئەوروپا.
ناوبراو لە درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئێمه هەموو هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و داگیرکردنی هەندێک شار و ناوچە ئیدانە دەکەین، هەروەها ئیدانەی تێكدانی سەقامگیری ئاسایش ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین.