رێژەی باران بارین لە سووریا و رۆژئاڤا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا
دیمەشق – نۆرس پرێس
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، بەشێک لە ناوچەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بە چڕیی جیاواز بارانیان لێ باری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینی دەکات باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بەردەوام بێت.
بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی سووریا، شاری حەسەکە و شارۆچکەی مەبروکە لە رۆژئاوای کوردستان زۆرترین رێژەی بارانبارینی تۆمارکردووە و بڕی بارانبارین گەیشتووەتە 11 ملم، هەروەها لە شاری رەققەش لە گرێ سپی 8 ملم باران باریوە.
بەرزترین رێژەی بارانبارینیش لە سووریا لە ناوچەی “جسرئەلشوغور” لە ئیدلب تۆمارکراوە.
لە شارۆچکەی ناسرە لە حومس 43 ملم باران باریوە، هەروەها لە قەلعەت ئەلحوسن 38 ملم باران باریوە.
لە شارۆچکەی سلنفە لە لازقییە 22 ملم باران باریوە.