“مقاوەمەی ئیسلامی” بنکەیەکی هاوپەیمانی لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندی “ئەلخەزرا” لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کە بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەری سەربازی ئەمریکای تێدایە، لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.

دوێنێ سێشەممە، “مقاوەمەی ئیسلامی” بە ئامانجگرتنی بنکەیەکی هاوپەیمانانی راگەیاند، کە دەکەوێتە گوندەواری رمێلانەوە، لە رۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ.

گرووپە ئیسلامییەکەی لایەنگری ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە ڕێگەی ناسێنەرەکانیەوە رایگەیاندووە، ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ موجاهیدینی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە گوندی ئەلخەزرا لە قوڵاییەکانی خاکی سووریا”.

لە بەیاننامەکەدا دووپاتیانکردەوە کە “بەردەوام دەبن لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و سووریا، بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی غەززە”.

داڕشتنەوەی: مالین محەمەد