حیزبوڵای لوبنان دەڵێ چەند پێگەیەکی ئیسرائیلیان کردووە بە ئامانج

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، چەکدارەکانیان چەند پێگەیەکی سەربازانی ئیسرائیلیان لە چەند ناوچەیەک کردووەتە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “موجاهدینەکانی مقاوەمەی ئیسلامی بە مووشەکێکی بورکانی گردبوونەوەیەکی سەربازانی دوژمنی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری سەربازگەی زبدین لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی شەعبای لوبنان، کردووەتە ئامانج و راستەوخۆ ئامانجەکانیان پێکاوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە، “گردبوونەوەیەکی دیکەی سەربازانی ئیسرائیلیان لە شوێنی بەیاز بلیدا بە مووشەکێکی بورکانی کردووەتە ئامانج و راستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “گردبوونەوەکانی دەوروبەری سەربازگەی دۆڤیێڤ بە هێرشێکی گەورەی مووشەکی کراونەتە ئامانج و راستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە”.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد