لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای حەسەکە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لەگەڵ بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای قامشلۆ – حەسەکە لە رۆژئاوای كوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 20 کەسی دیکەش برینداربوون

نوعمان ئیبراهیم، ​​خاوەنی کۆمپانیایەكی گواستنەوەیە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە ڕووداوەکە دوو کارمەندی کۆمپانیاکە و قوتابییەك گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 20 کەسی دیکەش برینداربوون، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی حەسەکە.

هەروەها سەرچاوەیەكی کارگێڕی لە نەخۆشخانەی حیکمە لە شاری حەسەکە بۆ نۆرس پرێس پشتڕاستی کردەوە کە لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا نۆ بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەكەیان.

سەرچاوە پزیشکییەکان باسیان لەوە کردووە هەندێک لە بریندارەکان لە باری تەندروستییان ناجێگیرە، ئەگەری هەیە ژمارەی گیان لە دەستدان بەرزببێـەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش