لە گوندەواری دێرەزوور ئەندامێکی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ لە هێرشێکی چەکداریدا لە رۆژئاوای دێرەزوور، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ئەم ماوەیە دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا حاڵەتەکانی تیرۆرکردنی هاووڵاتیان و ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان زیادی كردووە، ئەمەش لە ئەنجامی كردەی شانەکانی داعش و چەکدارانی سەر بە هێزەکانی حکومەت لە ناوچەكە.

سەرچاوەیەكی سەربازی له شارۆچکەی موحەیمیدە لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور رایگەیاند، دوو چه کداری نه ناسراو به ماتۆڕسکیلێک، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنییان لە نزیك گەراجەكانی گوندی موحەیمیدە لە گوندەواری ڕۆژئاوای دێرەزوور کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی “ئەحمەد عوسمان”  تەمەن (28 ساڵ) كە ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان بوو هەروەها کەسێکی دیکە كە لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بووە كراووەتە ئامانج، برینداربووە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان