بۆردومانی نێوان هێزەكانی حكومەت و دەستەی تەحریر شام، لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بەردەوامە

ئیدلب – نۆرس پرێس

دوێنێ، ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، لە گوندەواری ئیدلب، لازقییە، حەلەب و حەما، رووبەڕووی بۆردومانی هاوبەش بووەوە لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو.

پێگە ئەلیكترۆنییەكانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگەیاندووە هێزەکانی حکومەت بە گوندەواری باکوری لازقییەیان بۆردومان کردووە. هەروەها بە مووشەك دەوروبەری گوندی سانیان لە گوندەواری باشووری ئیدلب کردووەتە ئامانج.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریا ڕایگەیاند نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تیرۆریستانیان لە گوندەواری حەلەب و ئیدلب و حەما خستووەتە خوارەوە، کە ئامادەبوون بۆ بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و خاڵەکانی سوپا لە گوندەواری حەلەب و ئیدلب و حەما.

داڕشتنەوەی: مالین محەمەد