لە دێرەزوور “هەسەدە” بەرپەرچی هێرشی گروپەكانی سەر بە حكوومەت دەداتەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی رابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵی گروپەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەتیان بۆ دزەکردنە ناو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پووچەڵکردەوە، هاوکات پێكدادان لە نێوان هەردوولادا روویداوە..
سەرچاوەیەکی سەربازی لە “هەسەدە” لە دێرەزوور ڕایگەیاند، هێزەكانی هەسەدە چەندین هەوڵی دزەکردنی گروپەکانی رژێمی سوریایان پووچەڵکردووەتەوە کە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتەوە هاتبوون.
ئەم سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکدادانی توند لە نێوان خاڵەکانی هێزەکانی حکومەت کە لە کەناری ڕۆژئاوای فورات جێگیرکراون و پاڵپشتییان بۆ تێپەڕاندنی چەکدارەکان دابینکردووە، لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات روویداوە.
بەپێی سەرچاوەکە لەهەمان کاتدا چەکدارەکان گەڕی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموكراتیان لەسەر ڕێگای زیبان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازی زیانی پێگەیشتووە و ئەندامێکی هەسەدە بریندار بووە.
لەلایەكی دیكە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی هێزەکانی هەسەدە لە شارۆچکەکانی حەوایج و شحەیل و جەرزی و پێکدادان لەنێوانیاندا ڕوویداوە زیان بە بارەگاكانی هەسەدە گەیشتووە.