ئیسرائیل گوندهواری پایتەختی سوریا بۆردومان دهكات
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی سانای حكومهتی سوریای ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئهمڕۆ سێشەممە، هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل ژمارەیەک خاڵی لە گوندهواری دیمەشق كردووهته ئامانج. به گوێرهی زانیارییهكانی ئەو سەرچاوە سەربازییە، بۆردومانەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
ئەمە یەکەمین هێرشی ئیسرائیله بۆ سهر ناوچهكانی سوریا لە ساڵی نوێدا، لهو كاتهی له شەممەی ڕابردوو دوایین بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سهر ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازی نەیرەبی لە حەلەب بوو.
ههروهها له شەوی سەری ساڵدا ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلانی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە محەممەد فریج و ئەحمەد عەلی جبریل كه دوو ئەندامی حکومەتی سوریا بوون کوژران.
پێشتریش تاران و دیمەشق کوژرانی ڕەزا موسەوی، راوێژکاری سەربازیی ئێرانیان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە دەوروبەری دیمەشق لە 25ی مانگی ڕابردوو راگەیاند.