دێرەزوور.. چوار منداڵ بەهۆی مینی چێندراوەوە بریندار بوون
دێرهزوور – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، چوار منداڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی پاشماوهی شەڕەکان لە شارۆچکەی مەزلوم لە گوندهواری باکوری دێرەزوور، بریندار بوون.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (2023) بە سەدان کەس بەهۆی پاشماوەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی لە هەموو شارەکانی سوریا کوژراون یان بریندار بوونه کە زۆربەیان منداڵ بوون.
بەڕێوبەری دەستەی گشتی نەخۆشخانەی ئەسەد مەئموون حەیزە، بە ئاژانسی سانای حكوومی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکەدا چوار منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 15 ساڵدا بوون، گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکەیان .
ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی ئەو چوار بریندارە جێگیرە، هاوکات چارهسهری پێویستیان بۆ کراوە.