داواکاری راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر تەل رەفعەت
گوندەواری باکوری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی خۆسەری شارۆچکەی تەل رەفعەت داوایان لە رێکخراوە نێونەتەوەیی و یاساییەکان کرد کە هەڵوێستێکی روونیان هەبێت لە هەمبەر بۆردومانەکانە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا بۆ سەر تەل رەفعەت.
ئەوەش لە میانەی بەیاننامەیەکدا هات کە ئەنجومەنەکە دەری کردبوو و تێیدا هاتووە: ” تورکیا بە هەوڵەکانی بۆ فراوان بوون لە باکووری سوریا، پێشێلی سەرجەم پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان دەکات.”
لەم ماوانەی دوایدا شارۆچکەی تەلرەفعەت بە شێوازێکی نیمچە بەردەوام روبەڕووی هێرشی زەمینی و ئاسمانی تورکی دەبێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ” هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر تەل رەفعەت مەبەست لێی شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە و ئەمەش ئەبێتە هۆی دووبارە دەرکەوتنەوە گروپە توندئاژوەکان”
ئەنجومەنی خۆسەری شارۆچکەکە داوایان لە سەرجەم سوریەکان کرد کە هەستن بە خۆپیشاندان وئەم دۆخە قبوڵ نەکەن.