به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەکان لە رۆژئاوای كوردستان ئاماری ساڵانەی خۆی ئاشکرا دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەکان لە رۆژئاوای كوردستان کە سەر بە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانن، ئاماری ساڵانەی خۆی ئاشکرا دەکات، و ده‌ڵێت، 1946 دۆسیه‌ی کە پەیوەندییان بە قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانی كردن، بەکارهێنان و بانگه‌شه بۆ ئه‌و ماده‌یه تۆماركراوه.
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان له ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا به‌ڵاوی كرده‌وه، كه ژمارەی دەستگیرکراوانی په‌یوه‌ست به‌م دۆسیه‌یه گەیشتووەتە 3300 کەس کە 172یان بازرگانن، 2165 بەکارهێنەر و 963 کەسیان فرۆشیارن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر لە دوو ملیۆن حەب و دەرزی و کەرەستەی دیکەی ماددە هۆشبەرەکانی گرتووه.
مانگی ڕابردوو، حەسەن کانۆ، ئەندامی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەکان بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، پێشوازی لە هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی یان ناوچەیی دەکەن بۆ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا.
لەو چوارچێوەیەشدا، ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دوێنێ، یەکشەممە، دەستگیرکردنی 10 کەسیان راگه‌یاند كه بازرگانییان بۆ ماددە هۆشبەرەکان ده‌كرد له دێره‌زوور.