هەولێر – نۆرس پرێس
دەمەونیوەڕۆی ئەمڕۆ سوهەیل خورشید، ناسراو بە شەماڵ، لەبەردەم ماڵەکەیدا لە کفری لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازداوە تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەستدەدات.
بە وتەی بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری، تاوەکو ئێستا دیارنییە کێ تەقەی کردووە و کەس دەستگیر نەکراوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
تەڤگەری ئازادی رایگەیاند، “سوهەیل خورشید لەلایەن تورکیاوە تیرۆر کراوە.”
سوهەیل خورشید، نووسەر و مێژوونووس بوو. ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمیی گەرمیانی تەڤگەری ئازادی بووە، کە پارتێکی سیاسیی مۆڵەتپێدراوە لە عێراق.