“مقاوهمهی ئیسلامی” بهرپرسیارێتی خۆی له هێرشكردنه سەر بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا رادهگهیهنێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ یەکشەممە، “مقاوهمهی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی یەکێک لە بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئەستۆ گرت، کە دەکەوێتە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان،.
پێشتریش سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندبوو، زیاتر لە شەش هێرشی مووشەکی بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە خەراب ئەلجیر لە گوندهواری شارۆچکەی رومێلان کردە ئامانج.
ههروهها بەپێی سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) میلیشیاكانی ئێران لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە دێرەزوور، درەنگانی شەوی ڕابردوو، دوو بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە كێڵگهی عومەر و كێڵگهی کۆنیکۆ کردە ئامانج و هێزەکانی ئەمریکاش وەڵامیان داوهتهوه.