دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا چارەنووسی زیاتر لە 200 چەکداری ئۆکراینی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەدیل گیراون.
لە مانگی شوباتی 2022ەوە، رووسیا هێرشی کردووەتە سەر وڵاتە دراوسێکەی، ئۆکرانیا، بە بیانووی ئەوەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەکات، ئەمەش لە پاشخانی هەوڵەکانی ئۆکرانیا بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی ناتۆوە و لە سەرەتای ململانێی نێوانیانەوە، هەردوولا تۆمەتەکانیان ئاڵوگۆڕ کردووە بە ئەنجامدانی کردەوەی “دڕندانە”.
سێرگی لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند کە دادگاکانی فیدراسیۆنی رووسیا سزای زیندانی درێژخایەنی بۆ زیاتر لە 200 چەکداری ئۆکرانیا بە تاوانی “ئەنجامدانی تاوانی دڕندەیی” سەپاندووە.
ناوبراو بۆ ئاژانسی زانیاریی رووسیا زیادی کرد: لیژنەی سەرەکی لێکۆڵینەوەی رووسیا 4 هەزار دۆسیەی تاوانکاری لە دژی نزیکەی 900 ئۆکراینی دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نەک تەنها ئەندامانی کۆمەڵە ناسیۆنالیستە توندڕەوەکان، نوێنەرانی هێزە ئەمنییەکان و بەکرێگیراوانی ئۆکرانیا، بەڵکو نوێنەرانی سەرکردایەتی سەربازی و سیاسی ئۆکرانیاش لەخۆدەگرن’.
راسیگەیاند، ئەوانەی بە غیابی تۆمەتبارکراون، لە لیستی داواکراوانی نێودەوڵەتیدا جێگیرکراون.