لە قامشلۆ درۆنێکی تورکیا خاڵێکی پشکنینی “ئاسایشی رۆژئاڤا” دەکاتە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، درۆنێکی تورکیا خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا)ی لە دەوروبەری فەرمانگەی ئاو لە قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج.
چوارشەممەی رابردوو، عەلی ئەلحەسەن، گوتەبێژی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بۆردومانکردنی خاڵە ئەمنییەکانیان لەلایەن تورکیاوە، هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکات.
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بەئامانجکردنە نەداوە و هیچ زانیارییەکی دیکەش بەردەست نییە.