ژمارەی کوژراوانی هێرشەکهی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دێره‌زوور بەرزبووەتەوە
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئەمریکا کە شەوی هەینی كردیه سه‌ر بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران له گونده‌واری دێره‌زوور، بۆ 10 كوژراو و 26 بریندار به‌رزبۆوه.
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای پاسدارانی ئێران لە دێره‌زوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کۆگایه‌كی چەک و خاڵێکی سه‌ربازی له‌پشت نەخۆشخانەی عائیشەی لە شارۆچکەی ئەلبومال بۆردومان کرد و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران و 25 كه‌سیش برینداربوون.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، لەنێو کوژراوەکاندا “عەباس محمه‌د عەجمی (ئەبو فه‌زل)، راکان عەلی سەیف ئەلدین (ئەبو عەلی حور)، حسێن ئەکرەم ئەلموسەوی (ئەبو رەبیع)، و حەیدەر محمه‌د مه‌زاوی (ئەبو حەمزە)”. بوون
میدیاکانی حکومەتی سوریا ڕایانگەیاند کە فڕۆکهیهكی ئه‌مریكی ئەلبوکەمالیان لە سنوری سوریا و عێراق کردۆتە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو کوژراوانەی پێشتر باسمان کرد “ئەندامی حزبوڵای لوبنان”ن.