ره‌قه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، سێ کەس كوژران لە هێرشێکی چەکدارای کە پێدەچێت دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئه‌نجامیان دابێت، بۆ سەر خاڵێک سه‌ربازی هێزەکانی حکومەت، لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی حومسی ناوەڕاستی سوریا.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان کرده سەر خاڵێکی هێزه‌كانی به‌رگری نشتیمانی و بەهۆیەوە دوو سەرباز و شوانێک کە لە نزیک خاڵەکە بووە كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له هێرشه‌كه‌دا “عه‌لی زینۆ” و “عاسیم مه‌لا” دووكیان ئه‌ندامی هێزه‌کانی به‌رگری نیشتیمانی بوون کوژران، وشوانه‌كه‌ش ناوی “خالید عه‌بد” بوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشبەرەکان مەڕەکانیان دزیوە، و تەرمەکان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلمییای وه‌ته‌نی.