هەواڵگری تورکیا لە گوندەواری گرێ سپی چەند كەسێك دەسگیر دەكات

رەققە – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەواڵگری لە شارۆچکەی سولوک لە گوندەواری شاری گرێ سپیی رۆژئاوای كوردستان تورکیا شەش کەسی دەستگیركرد لەنێویاندا چەكداری سەر بە گروپەكانی لایەنگری خۆی تیادایە. ئەو كەسانەی كە دەستگیركراون تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ هێرشیان كردووەتە سەر بازگەکانی میلیشیای جەیش وەتەنی دڵسۆز بۆ تورکیا،.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی نۆرس پرێس لەم مانگەدا نۆ هێرش كراوەتە سەر خاڵەکانی پشکنینی گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن لە گرێ سپی و سەرێ كانی لەو هێرشانەدا نزیکەی دە ئەندام کوژراون یان بریندار بوونە.

سەرچاوەیەک لە شورتەی عەسكەری لایەنگری تورکیا لە شاری سولوک ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلە هەواڵگرییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر هەشت ماڵ و شەش کەسیان دەستگیرکردووە کە دوو کەسیان ئەندامی میلیشیای ئەحرار ئەلشەرقییەی لایەنگری تورکیان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ شورتەی عەسكەری لە شاری سولوک ئەنجامدراوە، دەستگیرکراوەکانیش گواستراونەتەوە بۆ خاکی تورکیا.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: تەیسر محەمەد