دێرەزوور.. لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە هێرش كرایە سەر بارەگاکانی هەسەدە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی رابردوو، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و كاروانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندەواری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەكی سەربازی لە هێزەكانی هەسەدە لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی راگەیاند چەكدارانی نەناسراو لەسەر رێگای سەرەكی نێوان شارۆچکەکانی سەبحە و ئه بریهه كاروانێكی هێزەكانی هەسەدەیان کردووەته ئامانج، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور بێ ئەوەی هێرشەكە هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەکداران هێرشیان کردووەتە سەر دوو بارەگای هێزەكانی سوریای دیموکرات لە نزیك رووباری فورات لە شارۆچکەی شحەیل لە ڕۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور لە ئەنجامدا پێکدادان ڕوویداوە و هێرشبەرەکان بە ناچاری هەڵاتوون.
هەروەها لە گوندەواری ڕۆژئاوای دێرەزوور، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پاسەوانی هێزەکانی هەسەدە لە شارۆچکەی كەبر لە گوندەواری ڕۆژئاوای دێرەزۆر، زیانەکانیش تەنیا زیانی ماددی بوون.