رێكخراوی داعش: هەفتەی رابردوو چەند هێرشێكمان لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، پێگەكانی نزیک لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕایانگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دوو هێرشیان لە سوریا و سێ هێرشیان لە عێراق ئەنجامداوە و هەروەها هەندێک هێرشی دیکەشیان لە وڵاتانی جیهان ئەنجامداوە.
ڕۆژنامەی ئەلنەباء، كە ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە بڵاویکردووەتەوە، داعش هەفتەی ڕابردوو دوو هێرشی لە سوریا ئەنجامداوە، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لە ئەنجامدا “سێ کەس بوونەتە قوربانی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە سوپای عێراقیان لە سەلاح الدین، ئەنبار و باکووری بەغدا کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو كەس كوژراون تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلێک.
لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ڕێکخراوەکە لە دوانزە هێرشدا 30 کەسی كردووەتە قوربانی، لە ناوەڕاستی ئەفریقاش ڕێکخراوەکە چوار هێرشی ئەنجامداوە کە لە ئەنجامدا بیست کوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.
هەروەها لە مۆزەمبیق و ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش هێرشی ئەنجامداوەو بەهۆیەوە دوو كەس بوونەتە قوربانی.