دەستەی “تەحریر شام” دەیان کەس لە ئیدلب دەستگیر دەکات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، ئەمنی گشتی سەر بە دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەیان کەسی لە گوندەواری ئیدلب بە تۆمەتی یارمەتیدان بۆ ڕژێمی سوریا دەستپێکرد.
چوارشەممەی ڕابردووش، دەستەی تەحریر شام هەڵمەتێکی گەورەی دەستگیرکردنی لە گوندەواری ئیدلب دەستیپێکرد و زیاتر لە 60 کەسی دەستگیركرد بەتۆمەتی کارکردن بۆ ڕژێمی سوریا.
سەرچاوەیەكی کارگێڕی لە ئەمنی گشتی دەستەی تەحریر شام لە ئیدلب رایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتێکی دەستگیرکردن شارۆچکەکانی ئەتمە و ئەقرەبات و کفر لوسین لە باکووری ئیدلب دەستپێكرد و زیاتر لە 40 کەس دەستگیرکران کە حەوت ژنیان لە نێودابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە تا دەی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت. ژمارەی دەستگیرکراوەکانیش 135 کەسی تێپەڕاندووە، لەنێویاندا 22 ژن هەیە.