مەزلوم عەبدی: ئەمریکییەکان فشار ناکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژ ئاوای كوردستان

قامشلۆ – نۆرس پرێس

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ژەنەراڵ مەزلوم عەبدی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوام هێرش دەكاتە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، ئەمریکییەکانیش  بەپێی پێویست فشاری ناكەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەكان.

لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە تورکیا دەیان هێرشی بۆ سەر شار و ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان، دەستپێکردووە و لە ئەنجامدا زیانی ماددی و مرۆیی لێ كەوتۆتەوە، و زیانی گەورەی بە ژێرخانە خزمەتگوزارییەكان گەیاندووە.

عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە (حەدەس) رایگەیاند، “پارتی کرێکارانی کوردستان لە رۆژئاوای كوردستان بوونبان نیە، و ئێمەش هیچ پەیوەندییەکمان بەو هێرشانە نیە كە پەكەكە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دەدات.

لە چوارچێوەیەکی دیکەدا، عەبدی باسی لەو هێرشانە کرد کە بۆ سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بنکەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێن، ئاماژەی بەوەدا کە “لەلایەن میلیشیاکانەوە لە خاکی عێراق ئەنجام دەدرێن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی “هیچ جوڵەیەکی سەربازی نییە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەکانە.

  سەبارەت بە “گرێبەستی کۆمەڵایەتی”كە ئەم دواییانەدا بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان ئەنجامیدا، “عەبدی رایگەیاند، “یاساکە ئامانجی جیابوونەوە نییە، بەڵکو خۆبەڕێوەبردنە لە ناوچەکانمانە” و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی سوریا دەبێت بزانێت کە جێگرەوەی حكومەتی رژێم گرێبەستی کۆمەڵایەتییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئەم ساتە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر هیچ وەڵامێکی لە ئیدارەی ئەمریکای نەبیستووە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوای كوردستان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یازجی