ئەسەد بڕیاریکی دەرکرد بە سزادانی ئەوانەی بە رێگەکای ساختەکارانە سوود لە خزمەتگوازارییەکانی پەیوەندیکردن وەردەگرن

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، بڕیارێکی دەرکرد، کە سزا و لێپێچینەوەی ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت، کە رێگەی ساختەکارانە دەگرنەبەر بۆ هاوکارییکردنی بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی خۆدزینەوە لە پێدانی کرێی شایستە.

لە فەرمانی یاسایی ژمارە 40ی ساڵی 2023دا هاتووە، “هەرکەسێک بە ڕێگەی ساختە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان بەدەستبهێنێت، بە مەبەستی خۆدزینەوە لە دانی کرێ و رسومات کە دەبێ بۆ ئەم خزمەتگوزارییە بدرێت، بە غەرامەکردنی (4- 8) ملیۆن لیرەی سوری سزا دەدرێت”.

هەرکەسێک بە رێگەی ساختەکارییانە یارمەتی یان توانای بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان بدات و بە ئاگادارییەوە ئەمە بکات، بە مەبەستی خۆدزینەوە لە پێدانی کرێ و ڕسومات کە دەبێ بۆ ئەم خزمەتگوزارییە بدرێت، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەی (3-5) ساڵ و غەرامەکردنی بە بڕی (20-40) ملیۆن لیرەی سووری.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد