لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا دوو ئەندامی “داعش” لە کەمپی هۆڵ کوژران
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەشدا و به سه‌رپه‌رشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان کوژرانی دوو ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان له کەمپی هۆڵ ڕاگەیاند کە یەکێکیان “سەرکردە” بوو،.
ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، كه “ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەشیان لە کەمپی هۆڵ و بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە بەشداریی دەزگای ئاسایشی گشتی و هەواڵگری سەربازی، ئۆپەراسیۆنێكیان دژی شانه‌كانی داعش ئه‌نجامداوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی شانەی داعش له‌كاتی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا روبه‌ڕوی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه، و له ئه‌نجامدا، دوو ئەندامی داعش كوژران، و سەرجەم چەک و کەرەستە سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
لهبهیاننامهكهشدا هاتووه، “یەکێک لە کوژراوەکان ئەمیری شانەکە بووە کە ناوی ئەبو موعاویه راقی بووە كوژراوهكهیدیش هاوسەرەکەیەتی کە نازناوی ئوم عائیشەیه”، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئه‌و دوو كوژراوه بەنیازن كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوون.