تورکیا چەند گوندێکی گونده‌واری مونبج بۆردومان ده‌كات
مونبج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشه‌ك سێ گوندی له گونده‌واری مونبج-ی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد.
تورکیا لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە بۆردومانێكی چڕی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه، كه بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین هاوڵاتی سڤیل.
ئەنجوومەنی سەربازی مونبج لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، “لەماوەی ڕابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا بە دوو مووشەک بازگەیه‌كی گوندی تۆخار کە دەکەوێتە گونده‌واری باکووری شاری مونبج بۆردومان كرا، هەروەها گوندی مەفەریدیشیان بە چەند مووشەکێک کردە ئامانج، ” بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ وردەکارییەکی دیکە بکات سەبارەت بە زیانەکان.
هه‌ر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانیان گوندی (كاوكلی)یان له گونده‌واری ڕۆژئاوای مونبج موشه‌ك باران كرد، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییه‌ك لەسەر زیانه مرۆیه‌كان بخه‌نه‌روو.