کوژرانی سێ ئەندامی حکوومەتی سووریا لە سێ رووداوی جیادا لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، لە سێ رووداوی جیاوازدا لە گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە دێرەزوور رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو کە بە سواری ماتۆڕسکیلەوە بوون، لە نزیک رێگای سەرەکی شارۆچکەی ئەل- خەریتە، لە رۆژئاوای دێرەزوور، بە تەقەی راستەوخۆ کوژران.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، مینێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی یەکێک لە فیرقەکانی پیادەی هێزەکانی حکومەتدا تەقیەوە، لە چواردەووری بیابانی ئەلتەبەنی لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور و بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و دوو سەربازی دیکە بریندار بوون.
لە رووداوی سێیەمیشدا ئەندامێکی “ئەمنی جینائی” لە گەڕەکی ئەلجورە لە دێرەزوور کە پێشتر بە سەختی دوو ڕۆژ لەمەوبەر بریندارکرابوو، لە ئەنجامی پێکدادانی چەکداری لەگەڵ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە دێرەزوور، گیانی لەدەستدا.