لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەدەها کەس قوربانی تەقینەوەی پاشماوەکانی جەنگن لە سووریا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەقینەوەی پاشماوەکانی جەنگ بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەس لە دێرەزوور و حەمات و حومس بە مین زەمینی و مینی چێنراو و پاشماوەکانی جەنگی “داعش” لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان.

بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس کوژران و برینداربوونی 524 هاووڵاتی سڤیلیان پشتڕاستکردەوە، لە نێویاندا 252 هاووڵاتی سڤیل گیانیانلەدەستداوە، کە 80یان منداڵ و 22یان ژن بوون و 272 کەسیش بریندار بوون کە 114 منداڵ و هەشت ژنیان لە نێودا هەبوو.

دێرەزوور زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و 111 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 9 ژن و 33 منداڵن، هەروەها 92 کەسیش برینداربوون کە 39 منداڵ و ژنێکن.

لە حەمات 43 کەس گیانیانلەدەستداوە، کە 5 منداڵ و 4 ژنیان لە نێودا بوو و 42 کەسی دیکەش بریندار بوون کە 10یان منداڵ و دوویان ژن بوون.

لە حومس ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە 55 کەس، 25یان گیانیانلەدەستدا کە سێ ژن و منداڵێک لە نێویاندا هەبوون و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون کە منداڵێک و ژنێکیان تێدابوو.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش