وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای راگرتنی بۆردوومانی تورکیا دەکات بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای کرد کۆتایی بە بۆردومانەکانی تورکیا بهێنرێت، کە چەند رۆژێکە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
تورکیا خزمەتگوزاری و دامەزراوە گرنگەکان بۆردومان دەکات و بۆردومانی دەیان شوێنیان کردووە لە رۆژئاڤا و بەهۆیەوە دەیان شەهید و بریندار هەبوون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە کەناڵە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە: “نیگەرانین لەو هێرشانەی ئەم دواییەی سەر باکووری سووریا، کە بووە هۆی برینداربوون و گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی سڤیل، هەروەها کردنە ئامانجی ژێرخانی مەدەنی ناوچەکە”.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە داوای “دەستبەجێی راگرتنی توندوتیژی و رێزگرتن لە هێڵە دامەزراوەکانی ئاگربەست”ی کرد.