بە هۆی بۆردوومانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە لە گوندەواری حەسەکە کەسێک گیانیلەدەستدا
حەسەکە – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەئەنجامی بۆمبارانی مووشەکێکی ئێرانییەوە، کە لە ناوەڕاستی شارۆچکەی شەدادی لە گوندەواری باشووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان کەوتە خوارەوە، کەسێک گیانیلەدەستدا.
سێ گولـلە لە ناوەندی شارۆچکەکە کەوتنە خوارەوە، کە بووە هۆی بڕینداربوونی منداڵێک کە لەلایەن مانگی سووری کوردییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری حەسەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها هاووڵاتییەک بە ناوی “ساڵح ئەلسالیم” گیانیلەدەستداوە .
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هه مان شارۆچکه لەلایەن گروپەکانی دڵسۆز بۆ ئێرانەوە پێشتریش بەردەوام هێرشی موشەکیی لە لایەن هەمان گروپەوە کراوەتە سەر .