بۆردومانەكانی دوێنێی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان 22 شوێنی كردووەتە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی 22 شوێنی ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای كوردستانیان کرد، ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رابردووش هێرشەکان بەردەوام بوون و ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانیان کردە ئامانج و زیانی گیانی لە نێو هاوڵاتیانی مەدەنی لێکەوتەوە.
هەر دوێنێ دانیشتوانی شاری قامیشلۆ تەرمی شەش کەسیان لە مەزاری “شەهید دەلیل ساروخان” بە خاك سپارد کە لە بۆردومانەكانی تورکیادا گیانیان لەدەستدابوو.
بە پێی بەشی چاودێری و بەڵگەكردنی ئاژانسی نۆرس پرێس، بۆردومانەكانی دوێنی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان 22 شوێن بە ئامانج گیراوە.
فڕۆکەکانی تورکیا نۆ شوێنیان لە قامیشلۆ، پێنج شوێن لە کۆبانێ، سێ شوێن لە حەسەکە، دوو شوێن لە عامودێ و تربەسپی و یەک شوێنیان لە شارۆچکەی رمێلان کردووەتە ئامانج.