بنکەیەکی ئەمریکا لە باشووری حەسەکە کرایە ئامانج
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بنکەیەکی ئەمریکی لە شەدادی لە باشووری حەسەکە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و پێدەچێت گرووپی “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ئەو هێرشەی ئەنجامدابێت.
“مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسێارێتی خۆی لە سەرجەم هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا لە عێراق و سووریا رادەگەێنێت.
شایەتحاڵانی چاودێر بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری بنکەی ئەمریکی لە شەدادی بیستراوە.
لە 19ی ئۆکتۆبەرەوە بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا نزیکەی 61 جار هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە، کە بەسەر هەموو ناوچەکاندا دابەشکراون.
جگە لەوەش سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، بە ئامانجگرتنەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.