کوژران و برینداربوونی 25 ئەندامی میلیشیایەکی سەر بە ئێران لە بۆردوومانێکی ئەمریکادا لە عێڕاق
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەهۆی بۆردومانێکی ئەمریکاوە کە سێ پێگەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی کردە ئامانج، 25 ئەندامی میلیشیاکان کوژران و برینداربوون، ئەمەش لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەی، کە کرانە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو، کە هێزەکانیان هێرشی “تۆڵەسەندنەوە”یان لە عێراق ئەنجامداوە، ئەمەش دوای هێرشێک دێت، کە لەلایەن گروپێکی لایەنگری ئێرانەوە کرایە سەریان و بووە هۆی برینداربوونی سێ سەرباز، کە یەکێکیان لە ” دۆخێکی ناجێگیردایە”، بەهۆی هێرشی درۆنێکەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، کە کارەکانی لەوێ پەکخست.
ئەمڕۆ، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بۆردومانێک پێگەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری هیلا کردووەتە ئامانج و ئەندامێکی میلیشیایەکی سەر بە ئێران کوژراوە و 20 کەسی دیکەش برینداربوون، له نێویاندا 8 کەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقن، لەکاتێکدا 4 کەس برینداربوون لە بۆردومانێکدا کە شوێنێکی دیکەی لە پارێزگای واست لە باشووری عێراق کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا راگەیەندراوێکی سەبارەت بەو هێرشانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردەوە و گوتیان “دوای ئەو هێرشانەی کە میلیشیاکانی کەتائیب حزبوڵڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی سەر بە ئێران، لە ژێر چەتری چەکدارانی سەر بە ئێراندا، بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان گرتە ئەستۆ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستبەجێ سەرۆک (جۆ بایدن) ئاگادارکرایەوە لە هێرشەکە و فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کرد بژاردەی وەڵامدانەوە ئامادەبکات بەرامبەر بەوانەی کە بەرپرسیارن لەو هێرشانە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە “پاشان ئەم بژاردانە لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری (لۆید ئۆستین) و ئەندامانی تیمی ئاسایشی نیشتمانی پێشکەش بە سەرۆک کراون”.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە کە “سەرۆک هیچ پاراستنی کارمەندانی ئەمریکی بە بژاردەی یەکەم دادەنێت، ئەمریکا بە کات و شێوازێک کە ئێمە هەڵیبژێرین مامەڵە دەکات ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن”.
بەپێی ئامارێک کە ئاژانسی فرانس پرێس لە بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، واشنتۆن تا ئێستا 103 هێرشی لە دژی هێزەکانی لە عێراق و سووریا لە 17ی ئۆکتۆبەرەوە هەژمارکردووە.
گوتەبێژی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “گروپەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵدەدەن هێرش بکەنە سەر بنکە عێراقییەکان، کە هەندێکیان راوێژکاری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان هەیە، بە ناردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی سڤیل لە هەولێر”.
لە راگەێنراوێکدا کە سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات، جەختی لە ئامادەیی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق کردووەتەوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەران و دادگاییکردنیان.