قامشلۆ.. بەخاكسپاردنی تەرمی شەش قوربانی كە بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گیانیان لە دەستدابوو

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، دانیشتوانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان بەشدارییان كرد لە مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شەش قوربانی شارەكەیان کە دوێنێ دووشەممە لە بۆردومانەکەی تورکیادا گیانیان لەدەستدابوو.

هەزاران کەس لە خەڵکی قامیشلۆ و بنەماڵەی قوربانییەکان و بەرپرسانی بەڕێوبەری خۆسەری، ئەو شەش تەرمانەیان گواستەوە بۆ مەزاری “شەهید دەلیل ساروخان” لەو شارە.

بەشی چاودێری و بەڵگەكردنی ئاژانسی نۆرس پرێس، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە لە نێویاندا دوو ژن هەیە، هەروەها 25 کەس برینداربوونە لەو ژمارەیەش حەوت ژن و دوو منداڵ هەیە.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش