به‌رپرسێكی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری: په‌یام بۆ لایەنە نێودەوڵەتی و سوریاییەکان ده‌نێرین بۆ ڕاگرتنی بۆردومانه‌كانی تورکیا بۆ سەر رۆئاوای كوردستان
ره‌ققه – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری له رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوام پەیام بۆ ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەنێرین بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا.
ماوەی سێ ڕۆژە ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان ڕووبەڕووی بۆردومانی بەرفراوانی هێزه‌كانی تورکیا بوونەتەوە و 14 شوێن بۆردومان كراون به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا.
حوسێن عوسمان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری له رۆژئاوای كوردستان به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، پەیاممان بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئه‌و لایه‌نانه ناردووه كه كار له مەلەفی ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد تاوانه‌كانی توركیا به‌ڵگه ده‌كه‌ن و بڕی زیانه‌كان دیاری ده‌كه‌ن كه به ژێرخانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه‌وتووه.
رۆژی یەکشەممەی ڕابردووش، به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری له رۆژئاوای كوردستان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد چاودێری هێرشە ناڕەواکانی تورکیا بكه‌ن بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە رۆژئاوای كوردستان و تاوانەكانی بەڵگەبكەن.