لە کامپی هۆل دەست بەسەر کەلوپەلی سەربازی تورکیدا دەگیرێت

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ” هەسەدە” لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر وێنەی کەلوپەلی سەربازی هێزەکانی تورکیا و جەندرمەی بڵاوکردەوە کە لە چوارەم رۆژی هەڵمەتی “مرۆڤایەتی و ئاسایش” دا لە خێوەتەکانی کامپی هۆلدا دەستی بەسەردا گیراوە.

فەرهاد لە تویتەکەیدا کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە نوسیوویەتی:

” ئۆپەراسیۆنی مرۆڤایەتی و ئاسایش

ڕۆژی چوارەم

کامپی هۆل، کەرتی دووهەم

هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر جلوبەرگی سەربازی تورکیدا گرت کە نیشانەی ئاڵا و جەندرمی تورکیای لەسەر بوو.”

هەڵمەتی “مرۆڤایەتی و ئاسایش” لە پێنجشەممەی رابوردوەوە و لە لایەنی هێزەکانی ئاسایش و بە هاوکاری هەسەدە لە کامپی هۆل راگەێنرا.

 لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، “هەسەدە” و “ئاسایش” قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەیان لە کامپی هۆل دژ بە شانەکانی ڕێکخراوی “داعش” ڕاگەیاند.

راگەیاندنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە دوای ئەوە هات کە رێژەی تاوان لە کامپەکەدا بە ڕادەیەکی زۆر، بەرزبووەوە، بەجۆرێک لە سەرەتای ئەمساڵەوە 44 کەس لەلایەن شانەکانی داعشەوە کوژراون، ئەمە جگە لە رفاندن و تێکدان و هێرشکردنە سەر کارمەندانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە لەو کامپەدا کاردەکەن