ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی: بۆردومانهكانی توركیا ئاماژەیە بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی نوێی لهناوبردن
رهققه – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن و هۆشداریشی دا لە خراپتربوونی دۆخەکە و ڕوودانی جەنگێکی گەورە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا بۆردومانەکانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دهستپێكردهوه، بە هێرشی ئاسمانی و تۆپباران، ژێرخان و دامەزراوە گرنگەکانی کردە ئامانج، بۆردومانەکەی زیاتر لە 10 قوربانی و زیانی ماددی بەرچاوی لێكهوتهوه.
ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگهیاندووه: دەستدرێژی تورکیا ئەمڕۆ گۆڕانێكی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، بە فراوانکردنی بۆردومانی ژێرخان و دامەزراوە مەدەنییەکان لە رۆژئاوای كوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووه، ئەم پێشهاتە زیانێکی گەورە بە هاوڵاتیانی مەدەنی دەگەیەنێت و ئاماژەیە بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی نوێی لهناوبردن.
تورکیا بۆردومانکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستانی فراوانتر کرد و لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەوە نزیکەی 20 شوێنی کردووهته ئامانج.
مەزلوم عەبدی پێی وایه بۆردومانهكان سەقامگیری ناوچهكه تێکدەدات و مەترسییەکانی سنوور بەزاندن زیاد دەکات. داواش لە تورکیا دهكات سەرنجی لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی خۆی بێت و لە سنوورەکانی خۆیدا چارەسەریان بکات.
کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن ئەو هێرشانهی ئێستا تورکیا دەیکاتە سەر رۆژئاوای كوردستان وەڵامێکە بۆ کوژرانی 12 سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق.