ئەنقەرە و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران رۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەکەن
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، میلیشیایه‌كی لایەنگری ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانج گرتنی بنکەیەکی ئەمریکی لە دێرەزوور گرتە ئەستۆ، کە هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
گروپی بەناو “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” بەئامانجکردنی بنکەیەکی ئەمریکی لە گوندی خه‌زرا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند. ئاماژەی بەوەشکردووە، به ئامانجگرتنەکە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووه .
لە هەمان کاتدا تورکیا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه بۆردومانی ژێرخان و دامه‌زراوه خزمەتگوزارییه‌كانی لە قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرده‌وه.
لە لێدولنێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئەلمۆنیته‌ر مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشداریدا لەوەی تورکیا هەلومەرجی ناوچەکە و شەڕی غەززە بقۆزێتەوە بۆ بۆردومانه‌كانی.
ناوبراو پێی وابوو کە هێرشەکانی تورکیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شەڕی دژی داعشی ده‌بێت و وەڵامدانەوەی لاوازی ئەمریکا بۆ ئەو هێرشانە متمانەی کورد بە هاوبەشە ئەمریکییەکانیان لەدەست دەدات .