بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری قامشلۆ پێنج كه‌س برینداربوون

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی ئه‌مڕۆ بەهۆی چه‌ند بۆردومانێکی دیكه‌ی هێزه‌كانی تورکیا بۆ سه‌ر گەڕەکانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان پێنج کەس بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ تورکیا بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچه‌ و شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان فراوانتر کرد و بە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانە 14 شوێنی کردە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

پەیامنێری نۆرس پرێس ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر کۆگایەک له‌ باکوری شاری قامشلۆ پێنج کەس برینداربوون.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی