دەوامی فه‌رمانگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە راده‌گیرێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاتی دەوامی لە سەرجەم دامودەزگاکانی ڕاگرت، جگە لەو دامەزراوانەی کە سروشتی کارکردنیان وای لێدەکات بەردەوام بن و لە کارەکانیان بمێننەوە.
لە ئێوارەی ئه‌مرۆوه ناوچە و شارەکانی رۆژئاوای كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌به‌ر هێرشەکانی تورکیا و بۆردومانه‌كان دامەزراوە گرنگ و خزمەتگوزاریی و بیرە نەوتییەکانی كردووه‌ته ئامانج و زیانی گیانی و ماددی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا و هێرشه‌كانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان، دەوامی دامودەزگاکان ڕاگیراوە، جیا له‌و دامەزراوانەی کە سروشتی کارکردنیان پێویستی بە کارکردنی به‌رده‌وام هه‌یه.
ئاماژە بەوەشکراوه، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خۆسه‌ری قەدەغەیە فه‌رمان بە هەموو تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبولانس کراوه بە تەواوی ئامادەبن و بۆ هەر ڕووداوێک یان بۆردومانێک.