تورکیا قامشلۆ بۆردوومان دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دامەزراوە پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکانی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانیان کردە ئامانج و چەند کاتژمێر پێش ئەوە گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێلیان لە کۆبانێ کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کرێکار برینداربوون.
لە نێو ئەو شوێنانەی کە کراونەتە ئامانج، دامەزراوەیەکی پیشەسازی تێدایە لە گەڕەکی “عالیە”، کە دەکەوێتە دەوروبەری زیندانێکی دەستبەسەرداگیراوانی ئەندامانی “داعش”ەوە.
فڕۆکەکانی تورکیا وێستگەی شەمەندەفەر و گوندی “سیکرکا”ی رۆژهەڵاتی شارەکە و کۆمپانیای کارەبا و دامەزراوەیەکی پیشەسازی و دەوروبەری مەزارگەی شەهیدانیان لە پشتێنی باکووری شارەکە کردە ئامانج، ئەمە جگە لە دامەزراوەیەکی چیمەنتۆ لە پشتێنەی رۆژئاوای شارەکە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێکی پشتڕاستکراوە دەربارەی زیانە گیانییەکانی بۆردومانەکەدا نییە.