بەرزبوونەوەی گیانلەدەستان بە هۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی چینەوە بۆ 149 کەس

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی چین رایانگەیاند، بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی هەفتەی رابردوو، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم 149 کەس لە باکووری رۆژئاوای چین.

گوڕی ئەو بوومەلەرزەیەی هەفتەیەک لەمەوبەر روویدا 6.2 پلەی رێختەر بووە.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی لە نێوان پارێزگاکانی گانسو و چینگهای درێژبووەوە، کە ئەو ناوچانە زۆرینەیان لە نەتەوەی “هوی”ن، کە کەمینەیەکی موسڵمانی چینن.

پارێزگای گانسو زۆرترین زیانی بومەلەرزەکەی لێکەوتەوە، میدیاکانی دەوڵەتی بڵاویانکردەوە کە زیاتر لە 200 هەزار ماڵ وێران بوون و 15 هەزار ماڵیش لە لێواری داڕماندان.

بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری هەرێمەکە بووە هۆی ئاوارە بوونی 145 هەزار کەس و گیانلەدەستدانی 117 کەس و برینداربوونی781 کەسی دیکە.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش