نێچیرڤان بارزانی: لە یادی کریسمسدا جه‌خت له كولتوور و به‌ها باڵاكانى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا جەژنی کریسمس و له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له ته‌واوى كريستيانان له كوردستان، عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كات و جەخت لە کو‌لتوور و بەھا باڵاکانی گەلی کوردستان لە پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن دەکاتەوە.
دەشڵێت، “گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە پێکەوە قوربانییان داوە، خەباتیان کردووە و رەنجیان کێشاوە بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین، ھەموومان تەبا و پێکەوە ئاڵنگاری و قەیرانەکان تێدەپەڕێنین و لەپێناو داھاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانمان، خزمەت بە گەل و وڵات دەکەین”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ” هاووڵاتیانی كريستيان و هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه كوردستان وه‌ك هه‌ميشه وڵاتى هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێت.”