بەبۆنەی پشووەكانی سەری ساڵ، چەند رۆژێك جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووریی سێمالکا دەوەستێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووریی سێمالکا – فیش خابور ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی سەری ساڵ، پشووی دەروازەكە بۆ جموجۆڵی بازرگانی لە رۆژی یەکشەممە 31ی کانوونی دووەم دەست پێدەكات، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە پشووی بەشی پەیوەندییەکانی دەروازەكە، لە سبەی دووشەممەوە دەستپێدەکات تا چوارشەممەی داهاتوو کۆتایی دێت، کە دەکاتە سێیەم ڕۆژی مانگی كانوونی دووەم.